PM:11:50:03/06/2024
3264 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی پاککردنەوەی هێڵی یەکەمی ئاوی دوکان - سلێمانی لە قەشقۆڵی راگرتنی ئەو پڕۆژەیە دابەشکردنی ئاو بۆ سلێمانی و دەوروبەری بۆ ماوەیەک دوا دەکەوێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، دەستیان کردووە بە پاککردنەوەی هێڵی یەکەمی ئاوی دوکان - سلێمانی لە قەشقۆڵی لە دەبە و پاشەڕۆ گەشتیارییەکان.
ئاماژەی بەوەش کرد، ساڵانە چەندین جار گرفت بۆ
پڕۆژەکان دروست دەبێت بەهۆی ئەو پاشماوەی گەشتیارانە و بۆیە ناچارن پڕۆژەکان
رابگرن بۆ پاکردنەوەی ئەو پاشەڕۆیانە.
ئەوەشی خستە روو، بەهۆی پاککردنەوەی هێڵی یەکەمی
ئاوی دوکان – سلێمانی و راگرتنی ئەو پڕۆژەیە دابەشکردنی ئاو بۆ شاری سلێمانی و دەوروبەری بۆ ماوەیەک دوا دەکەوێت.