سەردێڕ:

بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری؛ عێراق و ژاپۆن گرێبەستێکی ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری واژۆدەکەن

PM:06:10:09/05/2024

1192 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی نوێ و بچوک گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ کۆمپانیا ژاپۆنییەکان بە بڕی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار واژۆ کراوە. دەشڵێت، " گرێبەستی نوێ لەنێوان عێراق و ژاپۆن، ئابووری و وەبەرهێنان لە عێراق دەباتە قۆناغێکی نوێ".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی ژێرخانی ئابووریی و کەرتی پیشەسازی گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی ژاپۆن واژۆکرا.

ئاماژە بەوەش کراوە، گرێبەستەکە بە بڕی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار واژۆکراوە و تایبەت دەبن بە بنیادنان و نۆژەنکردنەوەی چەند پڕۆژەیەکی تەواونەکراو. وتیشی، " ئەم هەنگاوە دەبێتە دەستپێکێکی نوێ بۆ دووبارە گەشەپێدان و بنیادنانەوەی کەرتی پیشەسازی لە عێراقدا و بۆ ئەو مەبەستەش ئاسانکاری بۆ سەرجەم کۆمپانیاکان کراوە".

ئەوەش خراوەتە روو، لەگەڵ دەستپێکردن و کارکردنی کۆمپانیا ژاپۆنییەکان چوار هەزار هەلی کار بۆ کرێکاران و شارەزایانی ناوخۆی عێراق دەڕەخسێنێت، جگە لەوەی کە چەند کۆمپانیایەکی ناوخۆیش لە چەند ناوچەیەکی جیاواز کاردەکەن ئەوەش هەلی کاری زیاتر دەکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی ٢٧ـی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی فراوانکردنی ژێرخانی ئابووری و پیشەسازی لە نێوان عێراق و ژاپۆن، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ نوێنەرایەتی ژاپۆن لە عێراق گرێبەستێکی نوێی واژۆکرد.













گەلەری