سەردێڕ:

سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەکرێت؟

PM:06:44:14/05/2024

42212 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەلایەن وەزارەتەکەیان و بانکەکانەوە ئامادەکاری کراوە بۆ ئەوەی سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆران بکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئیستادا مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە ماوە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بنێردرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم وەزارەتی دارایی و بانکەکانی راسپاردووە کە ئامادەبن بۆ ئەوەی سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەن.

هاوکات ئەمڕۆ، وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوی کردەوە، لەسەر داوای محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم کردووە.

لەلایەکی دیکەشەوە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەشێکی زۆری پارەی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم لە بەغداوە گەیشتووە و لەگەڵ گەیشتنی تەواوی پارەکەی بەغدا، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، هێشتا مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە نەگەیشتووە و پێشبینی دەکەن لە چەند کاتژمێری داهاتوودا سەرجەمی پارەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانە بکرێت.
هێرش قادر - هەولێر













گەلەری