سەردێڕ:

بۆ دەبێت بەرەنگاری هەواڵی چەواشە ببینەوە ؟

PM:11:00:13/05/2024
3124 جار خوێندراوەتەوە
بەناز حەمە
+ -

لەگەڵ بەردەوامی ڕوودانی ڕووداوەکان و بەئاگابوون لە ژینگەی چواردەورمان، هەر تاکێک لە ئێمە لەژیانماندا پێویستمان بە هەواڵ وزانیارییەکانە، بۆیە پێویستبوون بە ئاڵ وگۆڕی زانیاری گرنگییەکی حەتمییە بەومەرجەی لەسەر بنەمای ڕاستی و دروستی بێت نەک ناڕاست و چەواشە، ئەگەر چی هەواڵی چەواشە و یاریکردن بە زانیاری، نوێ نییەو ڕەهەندێکی مێژویی هەیە، بەڵام سەرهەڵدانی تەکنەلۆژیاو لەگەڵیشیدا میدیای کۆمەڵایەتی و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، ئەوەندەیتر ڕێگای بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و چەواشە ئاسانکردووە، دیارە ڕۆژنامەوان، بەهۆی بێ ئاگاییەوە یان بەهۆی نەبوونی زانیاری پێویست، لە دەزگا هەرەدیارەکانیش بێت، لەکاتی کارکردنیدا بەهەڵەدا دەچێت، دەکرێت بەداوایەکی لێبوردن و ڕاستکردنەوەی هەواڵ و زانیارییەکە و دووبارە نەکردنەوەی چارەسەربکرێت، بەڵام جۆرێکی تری هەواڵ یان زانیاری چەواشە ئەوەیە کەسەکە دەزانێت هەڵەیە بەمەبەستی زیانگەیاندن بە کەسێک یان دەزگایەک یان وڵاتێک بڵاوی دەکاتەوە، جۆرێکیتری زانیاری زیان گەیاندنی بەمەبەستە بۆ شکاندنی بەرامبەر و ئامانجێکی دیارکراوە، گوتاری ڕق و کینەش دەچێتە ئەم جۆرەوە، کەبەمەترسیدارترینیان دادەنرێت، چونکە، نییەتی بەلاڕێدابردنی بیری خەڵکە لەسەر ڕووداوێک یان بابەتێکی گرنگ و بۆ مەبەستی تێکدانی سەقامگیری کۆمەڵگەیە، هەواڵ یان زانیاری چەواشەو زیانگەیاندن هەموو لایەنەکانی ژیان دەگرێتەوە، بەڵام لەکاتی ململانێی سیاسی و هەڵبژاردندا، لەلایەن بەرەی لایەنێکی سیاسی دژ بە لایەنی بەرامبەر بۆ تێکدانی سەقامگیری و بەلاڕێدابردنی بابەتی گرنگ، بەشێوەیەکی مەترسیدار کاری لەسەردەکرێت، داهاتێکی زۆریشی بۆتەرخان دەکرێت، لەبەرامبەریشدا "سوپای ئەلکترۆنی"یشی پێدەوترێت کە، لەلایەن ئەندامانی حزبێک ئەم کردارە ئەنجامدەدرێت دژبە حزبی نەیاری بەرامبەر.

لە جۆرەکانی زانیاری هەڵە، دانانی ناونیشانێک کە لەگەڵ ناوەڕکدا یەکنەگرێتەوە، یاخود، دانانی وێنە کە لەگەڵ دەقەکەدا ناگونجێت، یان بەکارهێنانی وێنە بەدەر لە سیاقی خۆی، هەمیشەش لەکاتی ڕوودانی ڕووداوەکاندا زانیاری هەڵە زۆربڵاودەکرێتەوە، ڕۆژنامەنوسان زانیاری تەواویان دەستنەکەوتووە کەچی خەمڵاندن بۆ ڕووداوەکە دەکەن، ئارام ناگرن هەتا لەڕێی لایەنی پەوەندیدارەوە زانیاری ڕاستیان پێبدرێت، بۆیە لێرەشدا هێزەکانی ئاسایشیش ئەو ئەرکەیان لەسەرە کە، ماوەی بۆشایی لەبڵاوکردنەوەی زانیاری نەهێڵنەوە هەتا زانیاری هەڵە بڵاونەبێتەوە، چونکە زانیاری هەڵەو چەواشە بە بەراوورد بە زانیاری ڕاست بەخێرایی بەرق بڵاودەبێتەوە، بەڵام بۆ چەسپاندنی زانیاری ڕاست و جێگرتنەوەی کاتی پێویستە، لەزانیاری چەواشەدا وەک دەستکاریکردنی وێنەو وەرگرتنی بەمەبەستی لێدوانێک واتا کۆتەیشن، یان وەرگرتنی هەندێک ئامار بەمەبەست و بەهەڵبژاردن..

بێگوومان ڕاگەیاندنی کوردیش لە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاری چەواشەکارانە بێبەش نییە، بگرە زۆریش کاری لەسەرکردووە، تەنانەت زۆرجار ناونیشانی هەواڵێک سەرنجڕاکێش بووە وایلێکردووین کلیکێکی لێبکەین بزانین چ باسە، بەڵام لەلایەن خوێنەرو بینەری ترەوە کە پێشتر خوێندوێتییەوە لەناو کۆمێنتەکاندا ئاماژە بەوەدراوە کە، نەکرێتەوە بەهۆکاری شتێکی گرنگی تێدا نیە، یاخود لەکاتی دروستبوونی تەنگژەدا، ڕاگەیاندنەکان بابەتێکیتریان ووروژاندووەبۆ سەنجڕاکێشانی خەڵک و دوورخستنەوەیان لە بابەتە سەرەکییەکە، ڕوبەڕوبوونەوەی هەواڵ و زانیاری هەڵە یان چەواشە، دوولایەنەیە، لایەنێکی لەئەستۆی ڕۆژنامەنوسانە، بەپابەندبونیان بە بنەماکانی پیشەیی کاری ڕۆژنامەنوسی وەک ڕاستگۆیی و بێلایەنی و ووردبینی و هاوسەنگی و بوونی ئەمانەت و پەلەنەکردن لەبڵاوکردنەوە بۆ هەوڵدان بۆ یەکەمی، هەروەها بە کارکردن لەسەر بنەماکانی کاری ڕۆژنامەنوسی ئەویش کۆکردنەوەی زانیارییەکان دواتر لێکۆڵینەوە لێی لە ڕاستی و دروستی، دواتر بڵاوکردنەوەی، هەمیشە گومانکردن لەڕاستی زانیارییەکان..

لایەنێکی تریش دەکەوێتە ئەستۆی خەڵک لە خوێنەرو وبینەرکە، باوەڕ بە هەموو هەواڵێک نەکەن، لە ڕاستی و دروستی دڵنیابن، لە لایک و هاوبەشیکردن دووربن، لە سەرچاوەکەی و کاتی بڵاوکردنەوەی دڵنیابن، بۆچی لەوکاتەدا ئەوبابەتە دەوروژێنرێت، کاتێک لەلایەن دەزگایەکەوە چەندینجار زانیاری و هەواڵی چەواشە بینرا دەتوانرێت لەبینین و بەکارهێنانی ئەو دەزگایە دووربکەویتەوە، هەرچەندە هەمو کەسێکیش درک بەم جۆرە هەواڵ و زانیارییانە ناکات، بۆیە بۆ بەرەنگاربونەوەی پێویستی بە هۆشیارکردنەوەیە.

گەلەری