PM:11:28:01/05/2024
112328 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگای میسان رایگەیاند، بەهۆی نالەباری دۆخی کەشوهەواوە سبەی پێنجشەممە لە سەرجەم فەرمانگە حکومییەکان و قوتابخانەکانی پارێزگای میسان پشووی فەرمی دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگای میسان رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە لە سەرجەم فەرمانگە حکومییەکان و قوتابخانەکانی پارێزگای میسان پشووی فەرمی دەبێت.
ئاماژەی بەوەش
کرد، پشووەکە بەهۆی نالەباری دۆخی کەشوهەوا و بارانبارینی بەخوڕەوەیە لە پارێزگاکەدا
و پشووەکە فەرمانگە ئەمنییەکان و خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، شەپۆلێکی بارانبارین رووی لە عێراق و
ناوچەکانی هەرێم کردووە و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی شەپۆلەکە تا سەرەتای هەفتەی
داهاتوو بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما ٢-٥ پلە بە گوێرەی ناوچەکان روو لە دابەزین
دەکات.