سەردێڕ:

نرخی مریشك زیاتر دابەزیی

PM:01:22:09/05/2024

2976 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی نرخی یەک کیلۆ مریشک بەهۆی کەمبوونەوەی رێژەی بەرهەمهێنان و دابینکردنی مریشک گەیشتە چوار هەزار دینار، نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی مریشک لە بازاڕەکانی سلێمانی دابەزی.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوای تێپەڕبوونی شەش رۆژ بەسەر دابەزینی یەکەمجاری نرخی مریشکدا جارێکی دیکە نرخەکەی دابەزی و نرخی یەک کیلۆ لەنێوان دوو هەزار و ١٠٠ دینار بۆ دوو هەزار و ١٥٠ دیناردایە.

بەشێک لە مریشکفرۆشانی سلێمانی لەبارەی دابەزینی نرخی مریشکەوە بۆ ئێن ئاڕ تی باسیان لەوەکرد، لەماوەی رابردوودا بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی دابینکردنی مریشک لەلایەن دەواجنەکان و زیادکردنی هەناردەکردنی مریشك بۆ خوارووی عێراق نرخی مریشک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

ئاماژەیان بەوەش کرد، نرخی کیلۆی مریشک نزیک ببوەوە لە چوا هەزار و ٥٥٠ دینار کە ئەوەش ببووە هۆی بارگرانی بۆسەر هاوڵاتییان. بەڵام لەئێستادا بەراورد بە شەش رۆژی رابردوو ٤٠٠ دیناری دیکە بۆهەر کیلۆیەک دابەزیوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی ٢٣ـی نیسان بەهۆی هاوردەکردنی مریشک لە دەرەوەی عێراق کە بووە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی، نرخی مریشک و هێلکە بەرزبوونەوەیان بەخۆیانەوە بینی.













گەلەری