ئەمڕۆ ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە شاری هەڵەبجە و بە چاودێری وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم و ئامادەبوونی پارێزگاری هەڵەبجە، ئازاد تۆفیق و بەڕێوەبەری کشتوکاڵی شارەکە، ستار مەحمود، هەروەها بە بەشداری چەندین جوتیار حەوتەمین فێستیڤالی هەناری پایزی هەڵەبجە دەستی پێ کرد.
فێستیڤاڵی هەناری پاییزیی هەڵەبجە بە بەشداری چەندین جوتیار لە شاری هەڵەبجە و ناوچەکانی دەوروبەری دەستی پێ کرد و تیایدا سەرجەم بەرهەمە پایزەییەکانی شارەکە و دەشتی شارەزوور ساغ دەکرێتەوە.
لەسەرەتای ڤیستیڤاڵەکەدا، ستار مەحمود بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە بە وتارێک
دەستیپێکرد و تیایدا سوپاسی هەموو ئەو لایەنانەی کرد کە هاوکاربوون لە کردنەوەی فێستیڤاڵەکەدا.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، بەرهەمی ئەم ساڵی هەنار لە
ناوچەکەدا کەمە بەهۆی کەمی باران بارینەوە، بەڵام لەچاو وشکەساڵییەکەدا، جووتیاران
توانیویانە تا رادەیەک بەرهەمەکانیان بەپێزبێت و کار نەکاتە سەرکوالیتیەکەی.
ڤیستیڤاڵی هەناری ئەمساڵ، حەوتەمین ڤیستیڤاڵییەتی و بڕیارە فێستیڤاڵەکە سێ
رۆژ بخایەنێت و تیایدا لە پاڵ بەرهەمی هەناری ئەم ساڵی هەڵەبجە و ناوچەکەدا، چەندین
بەرهەمی تری وەک گوێز، هەنگوین و وشکەی تیایدا نیشان بدرێت.