پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، لە یەکێک لە پرۆژە نیشتەجێبوونەکانی شاری سلێمانی، بەیانی ئەمڕۆ و لەکاتی کارکردنیاندا، دوو کرێکار گیانیان لەدەستداوە و دووانی دیکەش برینداربوون.
ئیحسان سابر پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو چوار کرێکارە لەسەر ئامێری بەرزکەرەوە بوون و ئەسکەلەکەیان شکاوە.
وتیشی،
باڵەخانەکە ١٧ نهۆم بووە، ئەمان لە نهۆمی ١٥وە کەوتوونەتە خوارەوە و دووانیان
گیانی لەدەستداوە و دوانەکەی دیکەش بریندار بوون.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئەو دوو کرێکارەی برینداربوون دۆخی تەندروستیان جێگیرە و لەژێر چاودێری
پزیشکیدان لە نەخۆشخانە.
روونیشیکردەوە، لە
ئێستاشدا تیمی پزیشکی داد و گواستنەوەی تەرم لە شوێنی رووداوەکەن بۆ گواستنەوەی
تەرمەکان. ئەوەشی خستەڕوو، ئەو چوار کرێکارە خەڵکی خۆرئاوای کوردستان بوون.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، ساڵی رابردووش لە هەمان پڕۆژەی نیشتەجێبوون بەهۆی کەوتنەخوارەوەی بەرزکەرەوەکەیان
چوار کرێکار گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون.
