سەردێڕ:

یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرا

PM:11:13:11/02/2024

36092 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی فەتوای میسر رایگەیاند، بەپێی شیکردنەوەی فەلەکناسی رۆژی دووشەممە ١١ی ئازار یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵە. دەشڵێت،" رۆژی چوارشەممە ١٠ـی مانگی نیسان یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت''.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنی باڵای فەتوای میسر لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، بە پێی ئەو شیکردنەوە فەلەکناسییەکانیان رۆژی دووشەممە ١٠ـی ئازار کۆتا رۆژی مانگی شەعبانە بەو پێیەش ١١ـی ئازار دەکاتە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز و مانگی هیلال دەبینرێت.

دەشڵێت،"ڕۆژانی ڕۆژووگرتنی ئەمساڵ ٣٠ ڕۆژی تەواو بێت".

ئەوەشی خستووەتە روو، شیکارە فەلەکییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە رۆژی سێشەممە ٩ـی نیسان هاوتا دەبێت لەگەڵ ٣٠ی ڕەمەزان و کۆتا رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت، سەرەتای مانگی شەوال و یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەکەوێتە ڕۆژی چوارشەممەوە ١٠ـی مانگی نیسان.













گەلەری