سەردێڕ:

وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی لەبارەی کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندنەوە دا

AM:11:38:08/02/2024

129268 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، بەگوێرەی ساڵنامەی خوێندن بریاردراوە کە کەمکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن پۆلی ٩ـی بنەڕەتی ناگرێتەوە و لەسەر هەمان پرۆگرامی خویندن بەردەوام دەبن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پەروەردە لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی پەروەردەی گشتی سلێمانی کردووە هاتووە، بەگوێرەی نووسراوی ژمارە ٢٠٥٣ـی ساڵی ٢٠٢٤ بڕیاردراوە کە کورتکردنەوەی پرۆگرامەکانی خویندن پۆلی ٩ بنەڕەتی ناگرێتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، هیچ وانەیەک کەمناکرێتەوە و بەگوێرەی پلانی ساڵنامەی خوێندن پرۆگرامەکانی خوێندن دریژەیان پێدەدرێت تاوەکو کاتی تاقیکردنەوەی نیشتمانی.

ئەوەش خراوەتە روو، هەریەک لە پەروەردەکانی ناوچەی دەربەندیخان وچەمچەماڵ و پێنجوێن و شارباژێر و شارەزوور و سەیسادق و دووکان و قەرەداغ و پەروەردەی رۆژهەڵات و رۆژئاوای سلێمانی پێویستە پابەندی بڕیارەکە بن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی پێنج مانگە خوێندن لە هەرێم دەستی پێکردووەتەوە، بەڵام لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین و کۆیە بەهۆی پێنەدان و دواکەوتنی مووچەکانیان مامۆستایان نەچوونەتەوە هۆڵەکانی خوێندن و لە چەند ناوچەیەکی هەرێم پۆلی ١٢ تەنها دوو هەفتە وانەیان خوێندووە و لە هەندێک شوێنیش پۆلی ٩ هێشتا دەستیان بە دەوام نەکردووە، لەگەڵ ئەوەی کە هەردوو قۆناغەکە تاقیکردنەوەی نیشتیمانیان هەیە.

لە بەرامبەریشدا ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی کاربەڕیکەر رایگەیاند، کەمکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن گرفتێکی گەورە دروستدەکات بۆ ساڵنامەی خوێندن و ئەگەرێکی دوورە کە بڕیار لەسەر ئەوە بدەن.

No description available.

 













گەلەری