بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمشەو لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ئەگەری دەستپێکردنەوەی بارانبارین هەیە و لە لوتکەی چیاکانیش بەفردەبارێت و سبەی پلەکانی گەرما سێ بۆ چوار پلە دادەبەزن.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە ماوە ١٢ کاتژمێری رابردوودا لە ناوچەی سیدەکان بە رێژەی ٤.٦ ملم زۆرترین باران باریووە و لە ئامێدیش بە رێژەی ٠.٤ ملم کەمترین باران باریووە.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەم شەو ئەگەرى دەست پێ کردنەوەی بارانبارین هەیە
لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم و لە کاتى بارانبارین لە سەنتەرى شارەکان باران و خۆڵ دەبارێت.
ئەوەش خراوەتە روو، هەر ئەمشەو لەسەر لوتکەی چیاکان بەفربارین دەستپێدەکات،
هەروەها سبەینێ پلەکانی گەرما سێ بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە.
باس لەوەش
کراوە، بەهۆی کاریگەری خۆڵبارین لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم مەودای بینین تاوەکو
٨٠٠ مەتر کەمبووەتەوە و پێشبینیش دەکرێ خۆڵبارین لە ناوچەکانی هەرێم تا سبەی بەردەوام
بێت، چونکە لە دوای نیوەی شەوەوە شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین چەند ناوچەیەکی عێراق دەگرێتەوە.