سەردێڕ:

لەمڕۆوە کامێرا جێگیرەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەکەونە کار

AM:09:37:23/01/2024

6016 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لەمڕۆ سێشەممە، لە کاتژمێر ١٠ـی سەرلەبەیانییەوە؛ کامێرا جێگیرەکانی ناو شاری سلێمانی دەکەونە کار.


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاندووە، لەگەڵ کەوتنە کاری کامێراکان، سەرپێچی تۆماردەکەن.

لە راگەیاندراوەکەیدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی داوا لەسەرجەم شۆفێران دەکات پابەندی ئەو خێراییە دیاریکراوانە بن کە لەسەر شەقامەکان بۆیان دیاریکراوە بەپێی هێما و تابلۆکانی هاتوچۆ.

ئەوەش خراوەتەڕوو، "ئەم کامێرایانە سیستەمی پۆینت تو پۆینت نییە و بە سیستەمی یەک خاڵ خێراییەکان تۆمار دەکات."

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، دانانی ئەو کامێرایانە بۆ سەلامەتی شۆفێران و سەرنشینەکانییانە.

ژمارەی کامێرا جێگیرەکان لە سەنتەری شاری سلێمانیدا ٢٣ کامێران و دەکەونە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، شەقامی سالم، رێگای سلێمانی- تاسلوجە هەردوو سایدەکەی، پردی کۆبانێ- هەواری شار، لە بەشێکی دیکەی شەقامە لاوەکییەکان.

کەوتنەکاری کامێراکانی هاتوچۆ ناڕەزایەتی بەشێکی لە شۆفێرەکانی لێکەوتووەتەوە و باس لەوەدەکەن، ئەوە دەبێتە بارگرانییەکی دیکە بۆسەر شانی شۆفێران.

کامێرانى هاتوچۆ لە سلێمانى لەم هەفتەیەدا دەکەونە کار، بەپێی زانیارییەکانیش بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی کامێراکانی هاتوچۆ لە سلێمانی خراونەتەوە کار، چونکە پارەیان پێویستە بۆ ئەو کەناڵە ئاسمانیە نوێیەی کە دایانمەزراندووە.


 













گەلەری