نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزترین نرخی لە مێژوویدا تۆمار کرد و گەیشتە سەرو دوو هەزار و٩٠٠ دۆلار، ئەوەش بەراورد بە دوێنێ هەر ئۆنسەیەک٤٠ دۆلاری چووەتەسەر.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی شوباتـی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە دوو هەزار و ٩٠٢ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش بەراورد بە دوێنێ ٤٠ دۆلار زیادی کردووە بەو پێیەی دوێنێ نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە دوو هەزار و ٩٥٢ دۆلار بووە.
هاوکات، لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا نرخی زێڕ
بەرزبووەوە، مسقاڵێکی زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٩٩ هەزار دینار و عەیارە ٢١ بە ٦١١ هەزار
دینار و عەیارە ١٨ــیش بە ٥٢٣ هەزار دینار مامەڵەیان پێوەکرا، ئەوەش بەراورد بە
دوێنێ هەشت هەزاری دینار زیادی کردووە .
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٢٣ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦١١ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٣٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٩٩ هەزار دینارە
نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦٠٧ هەزار دینارە