بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان رێژەی دەنگدان لە گەڕەکە کوردییەکان بەرزبووەتەوە و لە هەندێک گەڕەک گەیشتووەتە سەروو ٦٨٪.
لە کاتژمێر ٦ـی ئێوارە دەرگای بنکەکانی دەنگدان داخران و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، لە هەندێک بنکەی گەڕەکی شۆریجە رێژەی دەنگدان گەیشتۆتە سەروو ٦٨٪.
هاوکات، لە هەندێک بنکەی گەڕەکی
ڕەحیماوای کەرکوک ٥٨٪ـی دەنگدەران دەنگیان داوە و لە داقوقیش رێژەی بەشداری
گەیشتووەتە ٧٥٪.
هاوکات، وەزیری ناوخۆی
عێراق رایگەیاند، هیچ پێشێلکارییەکیان لە پرۆسەی هەڵبژاردندا تۆمارنەکردووە.
پێشتریش، وتەبێژی کۆمسیۆنی
عێراق رایگەیاند، ئهنجامی دهنگدانی تایبهت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی
عێراق لەگەڵ تەواوبوونی دەنگدانی گشتی دوای تێپەڕبوونی ٢٤ کاتژمێر رادهگهیهندرێت.
لایخۆشییەوە، عەبدولئەمیر
شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، تاکو ئێستا
هیچ تێبینییەک و پێشێلکارییەکی ئەمنی لە هیچ پارێزگایەکی عێراق تۆمار نەکراوە و هەڵبژاردنەکان
بە شێوەیەکی زۆر باش بەڕێوەدەچن.