PM:06:27:03/12/2023
3164 جار خوێندراوەتەوە
دوای چوار ساڵ لە بڵاوکردنەوەی یەکەم وێنەی ئۆتۆمبێلی سایبەر ترەک، رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو لە بۆنەیەکدا لە بارەگای سەرەکی کۆمپانیای تێسلا پەردە لەسەر یەکەم وەشانی ئەو ئۆتۆمبێلە لابرا و نرخی هەرزانترین وەشانی ئەو ئۆتۆمبێلە نزیکەی ٥٠ هەزار دۆلارە.
کۆمپانیای تێسلا یەکەم ئۆتۆمبێلی لە جۆری پیکاپی کارەبایی خۆی خستە بازاڕەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کۆمپانیاکە کە لەلایەن ئیلۆن ماسکەوە خاوەندارێتی دەکرێت بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی لە بازاڕدا.
دان ئایڤز، شرۆڤەکاری کۆمپانیای وێدبوش سیکیوریتیز دەڵێت:
"ئەمە ساتێکی مێژوویی دیکەیە بۆ تێسلا و ماسک و ئەم دەستپێکردنە گرنگە بۆ بەهێزکردنی
دیدگای گروپێکی گەشەسەندن."
لەکاتێکدا تێسلا تا ئێستا نرخی فرۆشتنی رانەگەیاندووە، بەڵام
زۆرێک بەتایبەت گارێت نیلسۆن لە سەنتەری CFRA پێشبینی دەکەن ئۆتۆمبێلە نوێیەکە بە ٥٠ هەزار دۆلار
بۆ وەشانی بنەڕەتی بفرۆشرێت و بەرزترین وەشانیشی نرخەکەی نزیکەی ١٠٠ هەزار دۆلارە.
لەوبارەیەشەوە، ئیلۆن ماسک خاوەنی تیسلا باسی لەوە
کردووە، پلانی هەیە لە ساڵی ٢٠٢٥دا ٢٥٠ هەزار
دانە لەو ئۆتۆمبێلە بەرهەمبهێنێت.