سەردێڕ:

سەبارەت بە پشووی رۆژانی هەڵبژاردن بڕیاردرا

PM:08:10:04/11/2025

796 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەڵێت، سبەی ٥ـی ١١ تا ١٣ـی ١١، لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەڕمییە و هاوکات ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش دەڵێت، رۆژی ١١ـی ١١ لە سەرجەم دامودەزگاکانی عێراق پشووی فەڕمییە جگە لە کۆمسیۆن.


ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران رۆژانی پشوو دیاریکرا و ١١ـی ١١ کرایە پشووی فەڕمی لە سەرجەم دامودەزگاکان و وەزارەتی پەروەردەی عیراقیش دەڵێت، لە سبەینێوە ٥ـی تشرینی دووەم تا ١٣ـی تشرینی دووەم، پشوو دەبێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن.

وتیشی، لە پارێزگاکانی عێراق هەشت هەزار و ٧٠٣ ناوەندی خوێندن وەک بنکەی دەنگدان بەکاردێت.













گەلەری