PM:01:00:04/11/2025
884 جار خوێندراوەتەوە
حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا هاورده‌كردنی به‌نزین و نه‌وتی سپی (نه‌وتی ماڵان) رابگرێت و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه ئه‌و به‌رهه‌مانه له ئاستی ناوخۆدا گه‌یشتوونه‌ته خۆبژێوی و به‌رهه‌مهێنان له رێژه‌ی به‌كارهێنانی ناوخۆیی زیاتره.
ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی ١١ـی ٢٠٢٥، بە گوێرەی نووسراوێکی فەرمی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی وەستاندنی هاوردەکردنی بەنزین، نەوت و عازی دەرکرد و بۆ لەمەودوا پشت بە بەرهەمهێنانی ناوخۆ دەبەستن بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکان.
هه‌ر به‌گوێره‌ی
نوسراوه‌كه، فه‌رمانكراوه كه ئه‌و بڕه به‌نزینە یاخود نه‌وتی سپیه‌یه زیاد ده‌بێت،
له‌ڕێگه‌ی میكانیزم و كۆنتڕڵی تایبه‌ته‌وه، ده‌ست به‌هه‌نارده‌كردنیان بكه‌ن.
لە نووسراوەکەدا
ئەوەش هاتووە، لەماوەی سێ ساڵی پێشوودا، چەند پاڵاوگەیەکی نەوتی نوێ کراوەتەوە بە
مەبەستی زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆ لە بەنزین، نەوت و غاز و لە رێگایەوە پێداویستییەکانی
ناوخۆی پڕ بکرێتەوە و هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان رابگرێت.