سەردێڕ:

بۆچی جەگەر دوای سێ رۆژ لە هاوسەرگیرییەکەی کوژرا؟

AM:11:56:10/11/2023

154028 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، پۆلیسی سۆران رایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی کێشە و دەمەقاڵێوە گەنجێک لەلایەن براکەیەوە کوژراوە و چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، گولـلە بە دڵییەوە نراوە.


ئەو گەنجەی کوژراوە ناوی جەگەر چەکۆیە و پۆلیس دەڵێت، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە براکەی خۆی بە دەمانچە تەقەی لێکردووە و ئێستا تۆمەتبار دەستگیرکراوە.

هاوکات، چاوگێك لە نەخۆشخانەی ئاشتی سۆران بە ئێن ئارتی راگەیاند شوێنەواری دوو گولـلە بە سنگیەوە دیار بوو، گولەکان بەر دڵی کەوتبوون و پێش ئەوەی بگەیەنرێتە نەخۆشخانەکەیان لە ڕێگا گیانی لەدەستدابوو.

بەپێی زانیارییەکان کوژراوەکە سێ رۆژە هاوسەرگیری کردووە و بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لەگەڵ براکەی بووە بە شەڕیان و بە وتەی پۆلیسیش براکەی کوشتوویەتی.













گەلەری