بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئارتی تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٠ کچە مۆدێل لە هەرێم دۆسیەی یاساییان بۆ کراوەتەوە بەشێکیان دەستگیرکراون وبەشێکیشیان هەڵهاتوون بۆ دەرەوەی وڵات، تۆمەتەکانیش سیخوڕی و بازرگانی مادەی هۆشبەر و بردنی پارەی خەڵک و چەند تۆمەتێکی دیکەن
ئاسۆ هاشم پارێزەر لە لێدوانیکدا بۆ ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ١٠ کچە مۆدێل بە فەرمانی داداوەری دادگای لێکۆلێنەوەی هەولێر راگیراون و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ١٠ـی دیکەش دەرچووە.
شەرارە کە خۆى
وەک کچه مۆدیلێک دەناسێنێت بەشێکی چیرۆکەکانی دەرکەوتنی کچە مۆدێلەکانی بۆ ئاشکراکردین و بە ئێن ئاڕ تی وت، دەوڵەمەندبوونی
کچە مۆدێلەکان لە هەرێم ئاسایی نییە و ئەو پارەی دەست ئەو کچانە دەکەوێت خەیاڵییە.
بەپێی زانیارییەکانی
ئێن ئاڕ تیش زۆربەی ئەو کچە مۆدێلانە دروستکراون واتە بۆ مەبەستی دیکە لەڕێگەی بەشێک
لە میدیاکان وتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ناوبانگیان بۆ دروست کراوە و پەیوەندیان لەگەڵ دەزگا
ئەمنییە هەستیارەکانی پارتی و یەکێتیدا هەیە، و مووچەشیان
هەیە.
هەر بەپێی
زانیارییەکان پەیج و تۆرە کۆمەڵایەتیەکانی ئەو کچە مۆدێلانە لەژێر کۆنترۆڵی خۆیاندا
نییە و دەزگا ئەمنیەکان بەڕێوەیان دەبەن و بەکاردەهێنرین دژ بە کەسایەتیە سیاسیەکان
و بازرگانەکان و لەسەر راسپاردەی ئەو دەزگایانەش میدیا حزبیەکانیان گرنگیان پێدەدەن
و برەو بە ناو و ناوبانگیان دەدەن.
چاوگێکی
ئاگادار بە ئێن ئارتی ڕاگەیاند،" ئێستا دەزگا ئەمنیەکان دەستی یەکتریان بۆ کەشف
بووە و بۆیان ئاشکرابووە کە کچە مۆدێلەکان بۆ کاری هەستیار و کۆکردنەوەی زانیاری و
نزیکبونەوە لەبەرپرسان بەکارهێنراون، بەهۆی ئەوەشی چاوپۆشی زۆر لەو کچە مۆدێلانە
کراوە لە هاتن و چون و سەردانی هەر شوینێک کە خۆیان مەبەستیان بوبێت، جیا لەوەش ئەو
چاوگە باسی لەوەکرد زۆربەی ئەو کچانە وەک قوربانییەکن لە دۆسیەکان و بۆ مەبەستی جۆراوجۆر
بەکارهێنراون".