سەردێڕ:

عێراق بۆ بەهێزکردنی پرسی ئابووری داوایەک ئاراستەی سەرۆکی ئیسپانیا دەکات

PM:07:52:20/09/2023

2500 جار خوێندراوەتەوە

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگهێشتێکی فەرمی ئاراستەی هاوتا ئیسپانیەکەی کرد بۆ ئەوەی سەردانی بەغداد بکات بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاسۆی هاوکاری و گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵێک دۆسیەی ئابووری.


نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نیو یۆرک لەگەڵ هاوتا ئیسپانییەکەی پێدرۆ سانچێز باسی لە گرنگی لیژنەی هاوبەشی ئابووری عێراق و ئیسپانیا کردەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، داوا لە کۆمپانیا ئیسپانییەکان کراوە کە بەشداری پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی گەورە بکەن بۆ بەهێزکردنی ئابووری و پێشخستنی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و ئابووری عێراق و ناوچەکە.

لای خۆیەوە پێدرۆ سانچێزسەرۆکی ئیسپانیا خواستی خۆی دەربڕی سەبارەت بە سەردانکردنی عێراق و وتیشی"ئیسپانیا ڕووبەڕووی ئاستەنگەکانی کەمی ئاو و بیابانبوون دەبێتەوە، بەهیوایە ئەزموونی پێشەنگانەی هەبێت لە ڕێکخستنی بەکارهێنانی ئاو لە کشتوکاڵدا."

لە یەکدوو رۆژی رابردودا نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، پەیوەندیەکانیان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ
روبەروبونەوەی وشکەساڵی بەرەو قۆناغێکی باشتر چووە کە لەلایەن ئیسپانیا و سەنیگالەوە پێكهێنراوە ئامانجیشی خێراترکردنی کارەکانە بۆ باشتر ئامادەکاری بۆ وشکەساڵی وپشتگیریکردنی ئە وڵاتانە بۆ زاڵبوون بەسەر وشکەساڵیدا
.













گەلەری