سەردێڕ:

١٥٢ هەزار قوتابی ناویان بۆ خوێندنی پۆلی یەکی سەرەتایی تۆمارکردووە

PM:05:02:30/08/2023

4008 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ئاماری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی تا ئێستا ناوی زیاتر لە ١٥٢ هەزار قوتابی بۆ خوێندنی پۆلی یەکی سەرەتایی تۆمارکراوە و پڕۆسەکە بەردەوامی دەبێت و زۆرترین رێژەی قوتابیانیش لە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ناویان تۆمارکراوە.


ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، تا کاتژمێر ٤:٠٠ی دوای نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە ١٥٢ و هەزار و ٦٤٥ قوتابی نوێ لە پۆلی یەکی سەرەتایی تۆمارکراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرترین رێژەی قوتابیانی پۆلی یەکی سەرەتایی لە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر بووە و ناوی ٤٩ هەزار و ٦٥٢ قوتابی نوێ تۆمارکراون و  لە پەروەردەی گشتی سلێمانیش ناوی ٣٢ هەزار قوتابی تۆمارکراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی دهۆک ناوی ٣٣ هەزار قوتابی تۆمارکراوە و لە هەڵەبجە دوو هەزار و لە گەرمیانیش نزیکەی حەوت هەزار قوتابی بۆ پۆلی یەکی سەرەتایی ناویان تۆمارکردووە.

باسی لەوەشکردووە، کۆی گشتی ژمارەی ئەو قوتابیانەی ناویان بۆ پۆلی یەکی سەرەتایی تۆمارکردووە زیاترە لە ١٥٢ هەزار و پرۆسەی ناو تۆمارکردنیش بەردەوام دەبێت.













گەلەری