سەردێڕ:

ناتۆ بۆ ئێن ئاڕ تی: هاوکاری زیاتری هێزەکانی عێراق دەکەین

PM:06:40:17/08/2023

4596 جار خوێندراوەتەوە

هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناسراو بە ناتۆ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەمەودوا نێردەی ناتۆ لەعێراق چالاکی ئەمنی لە وەزارەتی ناوخۆ و فەرماندەیی پۆلیسی عێراق ئەنجامدەدات و دەشڵێت، "لە راهێنانە سەربازیەکانیشدا هاوکاری ئەکادیمیا سەربازییەکان دەکەن."


هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نێردەی ناتۆ لە عێراق لە ساڵی ٢٠١٨ەوە دامەزراوە و لەو کاتەوە پێشنیار ئەمنی بۆ پاراستنی عێراقییەکان ئاڕاستەی وەزارەتی بەرگری و نوسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و ناوەندی ئۆپەراسیۆنە نیشتمانییەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستاشدا هەمان ئەو پێشنیازانە لەلایەن نێردەی ناتۆ لە عێراق ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ و فەرماندەیی پۆلیسی فیدڕاڵی دەکرێت و جگە لەوەش راوێژی پرسە ئەکادیمییە سەربازییەکان لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی عێراق دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەم ئەم چالاکیانەی ناتۆ لەسەر خواستی عێراق خۆی لە چوارچێوەی تەوای سەروەری وڵاتەکە و سەلامەتی خاکەکەی ئەنجامدەدرێت.













گەلەری