سەردێڕ:

روسیا و هیندستان کێبڕکێ دەکەن بۆ گەیشتنە سەر مانگ

ساتی رەوانەکردنی مانگێکی دەستکردی روسیا بۆ بۆشایی ئاسمان
PM:11:29:13/08/2023

2752 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، روسیا و هیندستان لە کێبڕکێدان بۆ گەیشتنە سەر مانگ و پێشبینی دەکرێت کەشتییە ئاسمانییەکانیان لە هەمان رۆژدا بگەنە شوێنی مەبەست.


ئەمڕۆ یەکشەممە، رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، بە ئامانجی گەیشتن بە جەمسەری باشوری مانگ و دۆزینەوەی ئاو یان سەهۆڵ لەو ناوچەیەدا، روسیا و هیندستان کەشتی ئاسمانییان رەوانەی مانگ کردووە و پێشبینی دەکرێت هەردوو کەشتییەکە لە ٢٣ ی ئابدا بگەنە شوێنی مەبەست.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، کەشتییە ئاسمانییەکەی رووسیا بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج رۆژ لە دەوروبەری مانگدا دەفڕێت، پاشان لە نێوان ٣ بۆ ٧ ڕۆژ لە خولگەی دەوری مانگدا دەمێنێتەوە کە ١٠٠ کیلۆمەتر لە مانگەوە دوورە، پێش ئەوەی لەسەر ڕووی مانگ بنیشێتەوە و ئەرکەکانی ئەنجام بدات.

لەبارەی کەشتییە ئاسمانییەکەی هیندستان باسی لەوەکرد، تێچووی کەشتییەکە ٧٥ ملیار دۆلارە و لەماوەی دوو هەفتەدا ئەرکەکەی لەسەر مانگ جێبەجێ دەکات.

لە لایەکی دیکەوە ڤیتالی ئیگۆرۆڤ شرۆڤەکاری بۆشایی ئاسمانی ڕووسی دەڵێت، ئامانجی ڕووسیا لەم ئەرکەدا لێکۆڵینەوە لە مانگ نییە، بەڵکو ئامانجێکی سیاسییە کە دەیەوێت کێبڕکێی وڵاتە زلهێزەکانی وەک چین و ئەمریکا لە بواری بۆشایی ئاسمان بکات.













گەلەری