چاوگێک لە پۆلیسی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، محەمەد بامەندی هونەرمەندی میللی لە هەولێر بەهۆی جەڵتەی دڵەوە، گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، چاوگێک لە پۆلیسی هەولێر باسی لەوەکرد، محەمەد بامەندی لە گەڕەکی سەرکارێز لە هەولێر لەگەڵ دراوسێیەکی لەسەر راگرتنی تراکتۆر بووە بە دەمەقاڵێیان و دراوسێکەی دەستڕێژی گولـلەی لە ماڵی ئەو هونەرمەندە کردووە.
وتیشی، هیچ گولـلە بەر ئەو هونەرمەندە نەکەوتووە و دوای دەمەقاڵێکە جەڵتەی دڵ لێیداوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسەی دەستڕێژی گولـلەی لە محەمەد بامەندی
کردووە کوڕی بەرپرسێکی سەربازی شاری هەولێرە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، لە ئێستادا تەرمی محەمەد بامەندی لە
پزیشکی دادە و هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەکان.
رزگار کۆچەر- هەولێر
موراد ئەحمەد- هەولێر