سەردێڕ:

بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە لەم پارێزگایە پشوو راگەیاندرا

PM:02:27:19/07/2023

24044 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری بەسڕە رایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە پارێزگاکە سبەی پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم فەرمانگەکان.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسڕە لە راگەیاندراوێکدا باسی لەوەکرد، سبەی پلەکانی گەرما لە پارێزگاکە بەرزدەبنەوە و بەهۆی ئەوەشەوە دەکرێتە پشووی فەرمی.

ئاماژەی بەوەشکرد، راگەیاندنی پشووەکە دوای راگەیاندراوی دەستەی کەشناسی عێراقە کە پێشبینی دەکرێت سبەینێ لە پارێزگای بەسڕە پلەکانی گەرما بگەنە سەروو ٥٠ پلەی سیلیزی.

ئەوە لە کاتێکدایە، نزیکی دوو هەفتە لەمەوبەر، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە لە پارێزگاکانی بەسڕە و میسان دەوامی فەرمی فەرمانبەران کەمکرایەوە.













گەلەری