سەردێڕ:

کارەبای سلێمانی: لەمەودوا لەبەر دەرگای ماڵەکانتان پارەتان لێ وەردەگرین

PM:03:46:17/07/2023

17260 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئاگاداری هاوبەشان و دوکاندارانی نێو بازاڕی سلێمانی دەکەنەوە، لەمەودوا لەبەر دەرگای ماڵ و دوکانەکانیان پارەی کارەبایان لێ وەردەگرن.


ئەمڕۆ دووشەممە، لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردوە، "ئاگادارى ئەو دوکانانەى ناو بازاڕى سلێمانى دەکەینەوە، کە پێوەرى زیرەکیان بۆ بەستراوە و هاوبەشى کارەبایان نییە، وەک ئاسانکارییەک تیمەکانى پێوەرى زیرەکى کارەبا و کاروبارى وزە، لەبەردەم دوکانەکانیان و بەشێوەى (ئۆنلاین) هاوبەشیان بۆ دەکەنەوە."

کارەبای سلێمانی داواش لە هاوڵاتیان دەکات، هاوکارى تیمەکان بن و دواى وەرگرتنى پسولەى هاوبەشى، سەردانى هۆبەى کاروبارى وزە بکەن لە بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سلێمانى-رۆژهەڵات لەگەڕەکى قالاوا.













گەلەری