سەردێڕ:

خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی ١٢ بڵاوکرایەوە

PM:03:20:13/07/2023

18760 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەی خوولی دووەمی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بڵاوکردەوە و رۆژی ٦ی مانگی داهاتوو یەکەم تاقیکردنەوەی خوولی دووەم دەستپێدەکات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، رۆژی ٦ی ئاب تاقیکردنەوەی خوولی دووەمی پۆلی ١٢ی ئامادەی بۆ سەرجەم بەشەکان دەستپێدەکات.

ئاماژە بەوەشدراوە، یەکەم تاقیکردنەوەی بەشی زانستی بە وانەی زیندەزانی و یەکەم تاقیکردنەوەی بەشی وێژەیش بە وانەی مێژوو دەستپێدەکات.

بەگوێرەی ئەو خشتەیی بڵاوکراوەتەوە، هەموو رۆژێک  تاقیکردنەوەکان بەڕێوەدەچێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، رۆژی ٣ی حوزەیران یەکەم تاقیکردنەوەی خوولی یەکەمی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەستیپێکردوو و لە رۆژی ٣ی تەمووز نمرەی تاقیکردنەوەی خوێندکاران گەڕایەوە.


 

 













گەلەری