میدیای رووسیا بڵاویانکردەوە، هێزە ئەمنییەکانی رووسیا هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگای گرووپی سەربازی تایبەتی "ڤاگنەر" لە شاری سانت پترسبۆرگ.
دواى هەڕەشەکانى فەرماندەى گرووپى ڤاگنەر، کۆشکى کرملین راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوەدا کەوا ڤلادیمێر پوتین سەرۆکى روسیا وتارێک لەبارەى رووداوەکان پێشکەش دەکات.
ڤلادیمیر
پوتين، سەرۆکی روسیا لەبارەی گرژیەکانی روسیا و گرووپی ڤاکنەر راشیگەیاند، باری
نائاسایی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر راگەیەندراوە و "وەڵاممان بۆ کودەتاچییەکان
و خیانەتکاران توند دەبێت".
سەرۆکی روسیا راشیگەیاند،
ئەوەی گرووپی ڤاگنەر ئەنجامیداوە خیانەتی ناوخۆییە و بە چەقۆدان لە پشت وەسفیکرد و
لای خۆشییەوە، هێزەکانی دژەتیرۆری بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی رووستۆڤ
راسپاردووە و وتیشی، کەسانێک هەن دەیانەوێت روسیا پەلکێش بکەن بۆ شەڕی ناوخۆ.
ئەوە
لە کاتێکدایە، لە ئەمڕۆ شەممەوە، هێزی چەکداری نافەرمی ڤاگنەر بە سەرۆکایەتی یەڤگینی
پریکۆژین هەڵگەڕانەوەیان لە سوپای روسیا راگەیاند، ئەوەش دوای ئەوەی سەرۆکی هێزی چەکداری
ڤاگنەر روسیای تۆمەتبار کرد بە بۆردومانکردنى هێزەکانیان لەناو خاکى ئۆکرانیا.