سەردێڕ:

نرخى زێڕ و زیو لە بازاڕەکانى جیهان بەرزبوونەوە

AM:09:05:09/06/2023

46928 جار خوێندراوەتەوە

زێڕ لە بۆڕسەی جیهاندا بەرز بوونەوەى لە نرخەکەیدا تۆمار کرد و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە ١٩٦٤ دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ هەینى، بە گوێرەی پێنوێنى بۆڕسەى زێڕ، نرخى ئۆنسەیەک زێڕ بە ١٩٦٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەوەش نرخى زێڕ لە ٠,٠٩% بەرز بووەوە و هاوکات لە هەرێمی کوردستانیش نرخی زێڕ بەرز بووەوە.

هەفتەی داهاتوو بڕیارە بانکی ناوەندیی ئەمەریکا جارێکی دیکە لەسەر سوودی بانکی کۆببێتەوە و ئەگەر هاتوو سوودی بانکی زیاتر بەرز کرایەوە ئەوا پێشبینیی دابەزینی زیاتری نرخی زێڕ دەکرێت.

رۆژی چوارشەممە ٧ى حوزەیرانى ٢٠٢٣، دوو بانکی ناوەندی کەنەداو و ئوسترالیا سودی بانکییان بەرز کردەوە، ئەوەش کاریگەریی نەرێنیی لەسەر نرخی زێڕ دانا.

بە بڕواى شیکەرەوانى بوارى خشڵ و زێڕ، بە ئەگەری زۆرەوە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ پارێزگاری لە ئاستی ١٩٣٧ تاوەکو ١٩٤٠ دۆلار دەکات، بەڵام ئەگەر ئەو ئاستە بشکێت نرخی زێڕ ئەگەری هەیە تاوەکو ١٩٢٦ دۆلاریش دابەزێت. بە پێچەوانەوە، ئەگەری بەرز بوونەوەی نرخی زێڕ بۆ ئاستەکانی ١٩٦٠ و ١٩٧٠ دۆلار لە ئارادایە.

هەر بەپێى پێنوێنى بازاڕى خشڵ لە جیهان، نرخى یەک ئۆنسە زیوو بە ٢٤ دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت و بەمەش لە ٠,٣٠ لە نرخەکەى بەرز ببێتەوە.

هاوکات نرخى زێڕ لە عێراق و هەرێمی کوردستان پەیوەستە بە نرخى دۆلارەوە و بە دابەزینی نرخی دۆلار لە بەرامبەر دینارى عێراقى نرخی زێڕیش دادەبەزێت.


نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم جۆرەیە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٧٠ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٣١ هەزار

دینار یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٢٠ هەزار دینار

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨بە ٣٥١ هەزار دینار


د.ف













گەلەری