سەردێڕ:

راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان: دۆخی ڕۆژنامەنووسان و ئازادی لە هەرێم لەوپەڕی خراپیدایە

AM:10:33:03/05/2023

1952 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی ٣ی ئایاری هەموو ساڵێک رۆژی جیهانیی ئازادی رۆژنامەگەرییە، لە ئێستاشدا دۆخی رۆژنامەنووسان و ئازادی لە هەرێم لەوپەڕی خراپیدایە، چەندین کەیسی کوژرانی رۆژنامەنوسانیش تا ئێستا بەکراوەیی ماونەتەوە.


ئەمڕۆ بە ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی دیاریکراوە لە جیهاندا، ئەوەش دوای ئەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٩٢دا ڕۆژی ٣ی ئایاری وەک ڕۆژی ئازادی ڕۆژنامەگەری دیاریکرد.

هاوکات، دۆخی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە کوردستاندا چەندین ساڵە لەوپەڕی خراپیدایە و تا ئێستاش چەندین کەیسی کوژرانی ڕۆنامەنووسان بە کراوەیی ماونەتەوە و زۆرینەی بکوژانی ڕۆژنامەنووسان دەستگیر نەکراون.

لەلایەکی دیکەشەوە، لەهەر کاتێکدا کە ململانێیەکی سیاسیی هەبێت، یاخود لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکاندا، ڕۆژنامەنووسان بەهۆی گواستنەوەی ڕووداوەکانەوە بەردەوام قوربانی یەکەمن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش، دۆخی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان لەوپەڕی خراپیدایە و چەندین پێشێلکاری بەرامبەر بە ڕۆژنامەنوسان ئەنجامدراوە و ڕێگریان لێکراوە.













گەلەری