بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، لە گوندی بەحرکەی سەر بە ناحیەی بەحرکە لە هەولێر، لەسەر یاری دۆمینە شەڕ لەنێوان چەند کەسێکدا دروستبوو و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە، رووداوەکە شەوی رابردوو روویداوە لە گوندی بەحرکە کە کەمێک لەناو ناحیەکەوە دوورە.
باسی لەوەشکرد،
چەند کەسێک کە سەرقاڵی یاری دۆمینە دەبن، دەبێتە دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا و دواتر
گرژی دروستدەبێت و دەبێتە شەڕیان.
ئەوەشی خستەڕوو،
لە شەڕەکەدا چەکی کڵاشینکۆف و چەقۆ بەکارهاتووە و سێ کەسەکەی برینداربوون بەهۆی
چەقۆوە بووە.
وتیشی، تاوەکو
ئێستا دوو کەس دەستگیرکراون و هێشتا سەرقاڵێ چارەسەرکردنی کێشەکەن و گرژی
کەوتووەتە نێوان خێزانی بریندارەکانەوە.
رزگار کۆچەر،
هەولێر
هـ.ئـ