سەردێڕ:

تیکتۆک: کاتی بەکارهێنانی بەرنامەکەمان سنووردار دەکەین

PM:11:11:01/03/2023

8792 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای پەرەپێدەری تیک تۆک رایگەیاند، گۆڕانکاری نوێ لە بەرنامەکەدا دەکرێت بە ئامانجی هاوکاریکردنی هەرزەکاران بۆ سنووردارکردن و رێکخستنی کاتەکانی بەکارهێنای مۆبایل، دەشڵێت، "ئەو بەکارهێنەرانەی تەمەنیان لە ١٨ ساڵ کەمترە دەتوانن بۆ ماوەی ٦٠ خولەک بەرنامەکە بەکاربهێنن."


کۆرماک کینان سەرۆکی بەشی متمانە و ئاسایشی کۆمپانیای پەرەپێدەری تیک تۆک ئاماژەی بەوەدا، پێیان وایە ئەزموونە دیجیتاڵییەکان دەبێت خۆشی بهێنن و رۆڵی ئەرێنییان هەبێت لە نیشاندانی رای تاکەکەسی و دۆزینەوەی بیروڕاکان و پەیوەندییەکان.

باسی لەوەشکرد، ئەو بەکارهێنەرانەی تیک تۆک کە تەمەنیان لە ١٨ ساڵ کەمترە لە دوای بەردەستخستنی خزمەتگوزارییە نوێیەکە دەتوانن بۆ ماوەی ٦٠ خولەکی ئۆتۆماتیکی بەرنامەی تیک تۆک بەکاربهێنن.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو بەکارهێنەرانەی تەمەنیان لە ١٣ ساڵ کەمترە دەتوانن بۆ ماوەی ٦٠ خولەک بەرنامەی تیک تۆک بەکاربهێنن، هاوکات بە خواستی دایک و باوکیان دەتوانن ٣٠ خولەکی دیکە کاتەکانیان بۆ درێژبکەنەوە.

شارەزایانیش دەڵێن، "لە کۆنتڕۆڵ دەرچوونی بەکارهێنانی ئامێرەکانی مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوو بووەتە هۆی دروستبوونی ناتەندروستیی ئەقڵی لە نێو گەنجان.

هاوکات، توێژینەوەکان دەریان خستووە کە سنووردارکردنی کاتی بەکارهێنانی ئامێرەکانی مۆبایل دەکرێت وا لە گەنجان بکات هەست بە باشتربوون بکەن.













گەلەری