سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

AM:08:08:18/01/2023

860 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەتەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٦ دۆلار و ٦٦ سەنتە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان بەرزبووەتەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٦ دۆلار و ٦٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت لە کاتێکدا دوێنێ نرخی یەک بەرمیل نەوت بە ٨٤ دۆلار بوو. هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش ٨٠ دۆلار و ٩٥ سەنتە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، روسیا بە نرخێکی زۆر کەمتر نەوت بە وڵاتانی ئاسیا دەفرۆشێت، هەندێک کات ٣٥ دۆلار کەمتر لە نرخی بازاڕەکانی جیهان.

لە ئێستادا چین و هیندستان و تورکیا و بەشێک لەوڵاتانی ئاسیا گوێڕایەڵی سزاکانی رۆژئاوا بۆسەر ڕوسیا نابن و نەوت لە مۆسکۆ دەکڕن.

هۆکارێکی تری دابەزینی نرخی نەوت بڕیارەکەی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانیG7بوو بۆ کڕینی نەوتی ڕوسیا بە لە ٥٪ کەمتر لە بەهاکەی خۆی، هەرچەند تاوەکو ئێستا روسیا ئەو بڕیارەی یەکێتی ئەوروپا رەتدەکاتەوە. لەلایەکی دیکەشەوە، بەهۆی دەستپێکردنەوەی جموجۆڵەکان لە وڵاتی چین، خواست لەسەر نەوت زیادی کردووە

لە سەرەتای دەستپێکی هێرشەکانی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا بەهۆی زیادبوونی سزاکانی وڵاتان لەسەر روسیا و کەمبوونی دابینکردنی نەوت لە بازاڕەکاندا نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی لەماوەی ١٤ ساڵدا.













گەلەری