سەردێڕ:

نرخی زێڕ ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد

AM:08:30:03/09/2025

11056 جار خوێندراوەتەوە

دوای گۆڕانکاری بەرچاو لە نرخەکەی؛ ئەمڕۆ بەهای کانزا زەردەکە بە سێ هەزار و ٥٣٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٧١٠ هەزار دینارە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ـی ئەیلوولـی ٢٠٢٥، لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ ھەزار و ٥٣٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٣٨ دۆلار بەرزبووەوە.

بە درێژایی هەفتەیەک نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و شارەزایان پێیانوایە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ لاوازبوونی بەهای دۆلاری ئەمریکی و کاریگەرییەکەی لەسەر سەربەخۆیی بانکی ناوەندی ئەمریکا.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٦٠٨ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٧١٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٧٤٤ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٨١٢ هەزار دینارە













گەلەری