PM:01:59:03/09/2025
10984 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، شەوی رابردوو لە سنووری هەولێر بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، چاوگێک لە تەندرووستی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی وت، شەوی رابردوو لەسەر رێگای پیرمام لە هەولێر، ئۆتۆمبێلێک خۆی بە دوو منداڵدا کێشا و هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.
چاوگەکە وتیشی، دوو منداڵەکە هاوڕێ و دراوسێی یەکتری
بوون و لەو رێگایە ماتۆڕسکیلیان پێبووە و ئۆتۆمبێلەکە خۆی پیایاندا کێشاوە و
راستەوخۆ گیانیان لەدەستداوە.
دەوترێت کە شۆفێرەکە هەڵاتووە بەڵام هێشتا ئەوە
پشتڕاستنەکراوەتەوە.