PM:03:07:03/09/2025
2404 جار خوێندراوەتەوە
شاندێکی کونسوڵگەریی ئەڵمانیا سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان کرد لە سلێمانی، هەردوولا باسیان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و بارودۆخی کوردستان و عێراق کرد، هەروەها پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند، دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید پەیوەندیدارە بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان شاندەکەی کونسوڵگەریی ئەڵمانیا و نەوەی نوێ، ئاریان تاوگۆزی، پەرلەمانتاری جوڵانەوەکە لە پەرلەمانی عێراق وتی، باسیان لە دۆخی ئێستای سلێمانی و بەتایبەت دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کردووە و بە شاندەکەیان وتووە، دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید پەیوەندیدارە بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە و بابەتێکی سیاسییە نەک یاسایی.
ئاماژەی بەوەش کرد، شاندی کونسوڵگەریی ئەڵمانیا پێیان
راگەیاندوون، هەڵسەنگاندن بۆ ئەو رووداوە دەکەن کە بەرامبەر شاسوار عەبدولواحید
کراوە .
وتیشی،
لەگەڵ شاندەکەی کونسوڵگەریی ئەڵمانیا باسیان لە هەڵبژاردن و ئامادەکارییەکانی نەوەی نوێ کردووە و
پێیان راگەیاندوون کە بە هەموو شێوەیەک ئامادەن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.