سەردێڕ:

رۆژێک پشوو راگەیەندرا

PM:12:46:03/09/2025

10948 جار خوێندراوەتەوە

سبەینێ پێنجشەمە بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام د.خ، پشووی فەرمیییە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ماوەبەسەرچووش دەڵێت، دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، سبەینێ پێنجشەممە ٤ـی ئەیلوول، بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی محەممەد، پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لە تەواوی دام و دەزگاکانی هەرێم پشووی فەرمییە، بەڵام دەوامی هەندێک بانکەکان ئاسایی دەبێت.
وتیشی، دابەشکردنی مووچە بەپێی خشتەی راگەیەندراو بەردەوام دەبێت و دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە. 
هاوکات، بەپێی خشتەکە، سبەینێ مووچەی خوێندنی باڵا، سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم، پێشمەرگە و یەکەی ٧٠ و٨٠، کاروباری کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و کارەبا و ئەوقاف، پۆلیس، ئاسایش و زێرەڤانی وبەرگریی فریاکەوتن دابەشدەکرێت.
















گەلەری