"کوک" لەم ماوەی پێشوودا زنجیرەیەک ئیشی تەواوکردووە کە لە حەوت تابلۆ پێکهاتووە، تەنیا بەکارهێنانی ئامێری چاپ دروستی کردوون، زۆربەیان تابلۆ بەناوبانگەکانن، لەوانە تابلۆی مۆنا لیسای نیگارکێش لیۆناردۆ داڤینشییە، هەروەها کۆمەڵێک پۆرتەریتی نیگارکێش "ڤان کوخ"یشی دروستکردووەتەوە کە نیگارکێشەکە خۆی دروستی کردوون.
شایەنی باسە، بەهۆی ئەم کارە جیاوازانەی کە دروستی دەکاتەوە بە ئامێری چاپەکەی توانیویەتی سەرنجی میدیا و تۆڕەکۆمەڵاتەتییەکان بۆخۆی رابکێشیت، بەهۆی ئەوەی کەس بڕواناکات تەنیا بە ئامێرێکی چاپ ئەو وێنانە دروست بکاتەوە.
ر.ئ