سەردێڕ:

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە

کوردستان- باڵەکایەتی- حساری سەکران
AM:10:40:28/12/2022

3552 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت و پلەکانی گەرما بە رێژەی یەک بۆ دوو پلە نزمتر دەبنەوە.


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشـەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو بە رێژەی یەک بۆ دوو پلە نزمدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، سبەی پێنجشەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژی پێشوو دەبێت.

بەپێی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم بەرزترین پلەی گەرمای ناوچەکان بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر ١٤

سلێمانی ٩

دهۆک ١٣

کەرکوک ١٥

هەڵەبجە ٩

زاخۆ ١٤

سۆران ١٠













گەلەری