سەردێڕ:

نرخی زێڕ دابەزی.. مەسقاڵی عەیارە ٢١ بە چەندە؟

PM:12:12:16/12/2022

91640 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکان و بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە بەراورد بە هەفتەی رابردوو، بە جۆرێک هەر ئۆنسەیەک بە هەزار و ٧٧٥ دۆلارە و لە هەرێمیش ئێستا هەر مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٨٠ هەزار دینارە.


ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهان نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٧٧٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، سەرەڕای ئەوەی دابەزینی تۆمارکردووە بەڵام هێشتا نرخەکەی بەرزە بەهۆی بەرزی نرخی دۆلارەوە کە لە سەرو ١٥١ هەزار دینارەوەیە بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلار.

هاوکات، هەر گرامێک بە ٥٧ دۆلار و ١٣ سەنتە و هەر کیلۆیەکیش بە ٥٧ هەزار و ١٢٩ دۆلارە.

نرخی زێڕ پەیوەندیدارە بە هێزی دۆلار لە بانکی ناوەندی جیهانیدا و خواستی خەڵکی لەسەر کانزاکە و ململانێ سیاسییەکانی نێوان وڵاتانی جیهان و لە ئێستادا نرخی زێڕ تارادەیەک ناجێگیرە و لە نێوان نزمی و کەمێک بەرزبوونەوەدا رۆژانە یاریدەکات.

ئەمڕۆ نرخی مسقاڵی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هەر مسقاڵێک بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار ٢١ به ٣٨٠ هەزار دینارە.

زێڕی عەیار ١٨ به ٣٢٤ هەزار دینارە.

زێڕی عەیار ٢٢ به ٤٢٨ هەزار دینارە.

زێڕی عەیار ٢٤ به ٤٣١ هەزار دینارە.













گەلەری