پاش ئەوەی رۆژی ١٥ی ئەم مانگە بەرزترین رێژەی سێ مانگی رابردووی تۆمارکرد، نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکان و بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینییەوە و ئێستا هەر مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٦٦ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهان نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٧٣٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، سەرەڕای ئەوەی دابەزینی تۆمارکردووە بەڵام هێشتا نرخەکەی بەرزە بەراورد بە چەند مانگی رابردوو.
هاوکات، هەر گرامێک بە ٥٥ دۆلار و ٨٨ سەنتە و هەر کیلۆیەکیش بە ٥٥ هەزار
و ٨٨٢ دۆلارە.
نرخی زێڕ پەیوەندیدارە بە هێزی دۆلار لە بانکی ناوەندی جیهانیدا و خواستی
خەڵکی لەسەر کانزاکە و ململانێ سیاسییەکانی نێوان وڵاتانی جیهان و لە ئێستادا نرخی
زێڕ تارادەیەک ناجێگیرە و لە نێوان نزمی و کەمێک بەرزبوونەوەدا رۆژانە یاریدەکات.
ئەمڕۆ نرخی مسقاڵی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هەر مسقاڵێک بەم
جۆرەیە:
زێڕی عەیار ٢١ به ٣٦٦ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ١٨ به ٣١٥ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ٢٢ به ٣٨١ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ٢٤ به ٤١٧ هەزار دینارە.