به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکاتەوە کە پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە، له حاڵه‌تی زیاد به‌كارهێنانی كاره‌بادا، كاره‌بای ماڵه‌كانیان ده‌كوژیته‌وه و دەبێت پەیوەندی بە كاره‌بای هه‌ولێرەوە بکەن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر رایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری پارێزگاکەیان ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وانه‌ی پێوه‌ری زیره‌كیان بۆ به‌ستراوه له حاڵه‌تی زیاد به‌كارهێنانی كاره‌بادا، كاره‌بای ماڵه‌كانیان ده‌كوژیته‌وه.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، هه‌ر هاوبه‌شێكی پێوه‌ری زیره‌ک به‌گوێره‌ی سنوری جوگرافیان ده‌توانن
په‌یوه‌ندی به‌م ژماره ته‌له‌فۆنانه‌وه بكه‌ن:
١-
چاكردنه‌وه‌ی (١): گه‌ڕه‌كه‌كانی ناو شاری هه‌ولێر كه ده‌كه‌ونه نێوان شه‌قامی
كه‌ركوك تا شه‌قامی كۆنی باداواه (07514496102).
٢-چاكردنه‌وه‌ی(٥):
گه‌ڕه‌كه‌كانی ناو شاری هه‌ولێر كه ده‌كه‌ونه نێوان شه‌قامی كۆنی باداوه تا شه‌قامی
كۆیه (97514496105).
٣-چاكردنه‌وه‌ی
برایه‌تی: گه‌ڕه‌كه‌كانی ناوشاری هه‌ولێر كه ده‌كه‌ونه نیوان شه‌قامی كۆیه تا
شه‌قامی شۆرش (07514496106).
٤-چاكردنه‌وه‌ی
نه‌ورۆز: گه‌ڕه‌كه‌كانی ناوشاری هه‌ولێر كه ده‌كه‌ونه نێوان شه‌قامی به‌رده‌م وه‌زاره‌تی
ئاوه‌دانكردنه‌وه له (٣٠م تا ٦٠م)، شه‌قامی مه‌خموور له (٦٠م تا ١٠٠م)، شه‌قامی
به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی رۆژئاوا له (١٠٠م بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار) تا (شه‌قامی پزیشكان
له ٣٠م تا ٦٠م، شه‌قامی ٦٠م تا ره‌شكین) 07514574775.
٥-چاكردنه‌وه‌ی
راستی: گه‌ڕه‌كه‌كانی ناوشاری هه‌ولێر كه ده‌كه‌ونه نێوان شه‌قامی به‌رده‌م وه‌زاره‌تی
ئاوه‌دانكردنه‌وه له (٣٠م تا ٦٠م)، شه‌قامی مه‌خمور له (٦٠م تا ١٠٠م)، شه‌قامی
به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی رۆژئاوا له (١٠٠م بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار) تا شه‌قامی كه‌رکوک. (07514841359).
٦-چاكردنه‌وه‌ی
كانی: گه‌ڕه‌كه‌كانی ناوشاری هه‌ولێر كه ده‌كه‌وێته نێوان شه‌قامی شۆرش تا شه‌قامی
پزیشكان له ٣٠م تا ٦٠م، شه‌قامی ٦٠م تا ره‌شكین 07514841631.
٧- جگه
له‌و جێگایانه‌ی سه‌ره‌وه، هاوڵاتیان ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌هه‌ردوو ژماره ته‌له‌فۆنی Call Center بکه‌ن به: (07514663914(07514663915)
لە ماوەی
رابردوودا، بەمەبەستی کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی کارەبا، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم
پرۆژەی بەستنی پێوەری زیرەکی بۆ تۆڕەکانی کارەبای هەرێمی دەستپێکرد و بەگوێرەی
ئامارەکانی وەزارەتەکەش تا ئێستا زیاتر لە نیوەی هاوبەشانی کارەبا بوونەتە خاوەن پێوەری
زیرەک.