سەردێڕ:

پێنج خۆراکی زستانە بەرزی فشاری خوێن کەمدەکەنەوە

AM:12:02:21/11/2022

4484 جار خوێندراوەتەوە

دوای نزیکبوونەوەی وەرزی زستان، چەندین نەخۆشی جیاواز تووش ببێت، یەکێک لەوانە بەربوونەوەی فشاری خوێنە، بۆ ئەو مەبەستەش پێنج جۆری خواردنی زستانە دەتوانن بتپارێزن.


بەپێی بابەتێکی تەندروستی ماڵپەڕی"ndtv" پێنج خواردنی زستانە دەتوانن فشاری بەرزی خوێن کەمبکەنەوە، کە ئەمانەن:

١. شمڵی، بڕیکی زۆر ریشاڵی تواوەی تێدایە، کە دەتوانێت کلیسترۆی خوێن کەم بکاتەوە و فشاری خوێن رێکبخات.

٢. سەوزەواتە گەڵادارەکان، یارمەتی کەمکردنەوەی سۆدیۆمی زیادەی جەستە دەدەن.

٣. چەوەندەر، دەوڵەمەندە بە ماددەی دژە ئۆکسان و دەتوانێت فشاری خوێن و کۆلیسترۆڵ کەمبکاتەوە.

٤. سیر، دەتوانێت کۆنتۆرڵی بەرزی فشاری خوێن بکات، باشترە سیر لە بەیانیاندا لەگەڵ ئاودا بخورێت.

٥. پرتەقاڵ، لەو میوە ترشانەیە کە چەندین سوودی بۆ تەندروسیت هەیە، ئەو نەخۆشانەی بەدەست بەرزی فشاری خوێنەوە دەناڵێن دەتوانن سوودی لێوەربگرن، بەهۆی دەوڵەمەندی بە مەنگیسۆم و ڤیتامین B6.













گەلەری