سەردێڕ:

داوایەکی بەپەلە لە هاتوچۆی سلێماییەوە بۆ شۆفێران

PM:10:37:17/11/2022

64504 جار خوێندراوەتەوە

بەڕیوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوای لە هاوڵاتییان و شۆفێران کرد، ئۆتۆمبیلەکانیان دوور بخەنەوە لەسەر شەقامە سەرەکییەکانی نزیک شوێنی تەقینەوکەی سلێمانی وەلە شەقامی بازنەیی نزیک نەخۆشخانەی شار بۆ ئەوەی گرفت بۆ ئۆتۆمبیلەکانی بەرگری شارستانی و تیمە فریاگووزارییەکان و ئوتومبیلەکانی ئامبوڵانس دروست نەبێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، سەرجەم تیمەکانیان بە سەرپەرشتی بەرێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی لە شوێنی رووداوەکە ئامادەن و لەسەر شەقامەکانی نزیک نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بڵاوەیان پێکراوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، داوا لە هاوڵاتیانی سلێمانی دەکەن لە پێناو کار ئاسانی دروستنەبوونی گرفت بۆ ئۆتۆمبێلەکانی بەرگری شارستانی و فریاگوزاری و ئامبولانەسەکان، ئۆتۆمبێلەکانیان لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود لە پارێزگای سلێمانی دووربخنەوە.

ئەمەش لە دوای ئەودێت، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە خانوویەکی سێ نهۆمی بەتەواوەتی رووخاوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، چوار کەس گیانیان لە دەستدا و نۆ کەسی دیکەش بریندار بوون.














گەلەری