سەردێڕ:

لیستی موچەی مانگی ١٠ بڵاوکرایەوە

PM:01:40:31/10/2022

40448 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی موچەی بڵاوکردەوە.


وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی موچەی مانگی تشرینی یەکەمی بڵاوکردەوە و بە گوێرەی لیستەکە یەکەم وەزارەت کە موچە وەردەگرێت وەزارەتی تەندروستییە لە رۆژی چوارشەممەدا.

بەگوێرەی خشتەکە، لە رێکەوتی ٣ی١١ی ٢٠٢٢ هەریەک لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی ٨٠ و ٧٠ موچەی مانگی تشرینی یەکەم وەردەگرن.

رێکەوتی ٦ی ١١ی ٢٠٢٢ وەزارەتی دارایی و ئابوری و ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی دام و دەزگا نەوتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە موچەی مانگی تشرینی یەکەم وەردەگرن.

رێکەوتی ٧ی ١١ی ٢٠٢٢ موچەی هێزەکانی زێڕەڤانی و فەرماندەی بەرگری و فریاکەوتن دابەشدەکرێت.

رێکەوتی ٨ی ١١ی ٢٠٢٢کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت.

رێکەوتی ٩ی ١١ی ٢٠٢٢ موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

رێکەوتی ١٠ی ١١ی ٢٠٢٢ موچەی هەریەکە لە ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش و کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەشدەکرێت.

رێکەوتی ١٣ی ١١ی ٢٠٢٢ وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری و ئەوقاف و کاروباری ئاینی و مافی مرۆڤ و دەستەی دەستپاکی و دەستەی وەبەرهێنان و دەستەی ژینگە و دەزگای مین و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دیوانی چاودێری دارایی دابەشدەکرێت.

رێکەوتی ١٤ی ١١ی ٢٠٢٢ موچەی هەریەکە لە وەزارەتی پلاندانان و بازرگانی و پیشەسازی و سامانە سروشتییەکان و گواستنەوە و گەیاندن و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دابەشدەکرێت.

رێکەوتی ١٥و ١٦ی ١١ی ٢٠٢٢ موچەی خانەنشینانی شارستانی دابەشدەکرێت.

رێکەوتی ١٧ی ١١ی ٢٠٢٢ موچەی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و رۆشنبیری و لاوان و کارەبا دابەش دەکرێت.

رێکەوتی ٢٠ی ١١ی ٢٠٢٢موچەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و شارەوانی و گەشتوگوزار دابەشدەکرێت.

رێکەوتی ٢١ی ١١ی ٢٠٢٢ موچەی سێ سەرۆکایەتییەکە و رۆژی سێشەممە و چوارشەممە رێکەوتی ٢٢ و ٢٣ی ١١ی ٢٠٢٢ موچەی خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ ٣٠ی ١٠ی ٢٠٢٢ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، ئەوان دەست بە فشارە مەدەنییەکان دەکەنەوە بە ئامانجی ئەوەی حکومەت دەستبکات بە دابەشکردنی موچە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتایی و بنەڕەتییەکان بە هاوڵاتییان.

 













گەلەری