لە کاتێکدا زیاتر لە مانگێک بەسەر ئەو خۆپیشاندانانەی ئێراندا تێپەڕیوە کە دوای گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینی سەریانهەڵداوە، خۆپیشاندانەکان لە زۆرێک لە شارەکانی ئەو وڵاتە درێژەی هەیە.
لە خۆپیشاندانەکانی ناو زانکۆکاندا، داوا کرا خوێندکارانی دەستگیرکراو ئازاد بکرێن و کۆتایی بە دەستگیرکردنەکان بهێندرێت.
بەپێی ئەو دیمەنانەی
لە هەژماری تیلیگرامی یەکێتیی خوێندکارانی دامەزراوە ئیسلامییەکاندا بڵاوکراوەتەوە،
خوێندکارانی زانکۆی عەلامە تەباتەبائی لە میانی سەردانی وتەبێژی حکومەت بۆ زانکۆکەیان،
خۆپیشاندانیان سازکردووە.
خۆپیشاندەران لە
پاڵ وتنەوەی دروشمی ''یەک کەس دەمرێت، هەزار کەس لە دوایەوە رێپێوان دەکات'' دروشمیان
دژ بە حکومەتیش دەوتەوە.
ئەو خوێندکارانە
باسیان لەوەکردووە، لەبەردەم کەمپی زانکۆکەدا، هێزی تایبەت و مینی پاس دانراوە و هێزەکانی
بەسیج لەناو زانکۆکەدا، رووبەڕووی خوێندکاران بوونەتەوە.
لەو گرتەڤیدیۆییانەی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، دەردەکەوێت کە خوێندکارانی زانکۆی مازەندەرانیش
خۆپیشاندانیان ساز کردووە.
ئەو خوێندکارانە
دروشمەکەیان بریتییە لە ''زانکۆی سەربازیی ناخوازین'' و ''کاتێک راستمان وت دەنگی
هێرشمان بیست."
ماوەی زیاتر لە
مانگێکە خۆپیشاندانەکانی ئێران دژ بە گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی ٢٢ سا بەردەوامە
و خۆپیشاندانەکان چەندین شار لە شارە گەورەکانی ئێرانیشی گرتووەتەوە.
هەر بەهۆی
خۆپیشاندانەکانەوە تاوەکو ئێستا یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا چەندین سزای بەسەر وڵاتەکە
و کەسایەتی ئێراندا سەپاندووە.