سەردێڕ:

عێراق؛ ئەو کرێکارە بیانیانە دیپۆرت دەکاتەوە کە ماوەی یاسایی نیشتەجێبوونیان بەسەرچووە

PM:11:50:15/01/2025

5068 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیرکردنی نزیکەی ٧٠٠ هاوڵاتی و کرێکاری بیانی راگەیاند کە پێشێلی یاسای نیشتەجێبوونیان کردووە و بەرواری یاسایی مانەوەیان بەسەرچووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، "دەزگا ئەمنییەکان و بەڕێوەبەرایەتییە هەواڵگرییە پەیوەندیدارەکان دەستیان کردووە بە ئەنجامدانی هەڵمەتی پشکنینی بەرفراوان بۆ بەدواداچوونی ئەو کەسە بیانیانەی کە سەرپێچی مەرجەکانی نیشتەجێبوون دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ‌هەڵمەتەدا ٦٩١ سەرپێچیکاریان دەستگیرکردووە، کە بەپێی مادەی ٢٤ی یاسای کار دەگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتەکانیان.

ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی ناوخۆ داوای لە خاوەن کۆمپانیا و پیشە و پیشەسازی و چێشتخانە و داواکاری تایبەت کرد،  هەرکەسێک یان هەرشوێنێک ئەو کەسە بیانیانە داڵدەبدات، سزای یاسایی دەدرێت.

 













گەلەری

‌بەپەلە