سەردێڕ:

نرخی زێڕ بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

AM:09:02:16/01/2025

21908 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ کەمێك بەزربووەوە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٦٩٤ دۆلار و ٧٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ١٩ دۆلار و یەک سەنت بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، دواى دواین کۆبوونەوەی دیاریکردنی رێژەی سودی بانکیش لە ئەمریکا، ئەنجامەکەی بۆ زێر نەرێنی بوو نرخى زێر بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى و ئۆنسەیەکى گەیشتە دوو هەزار و ٦٠٠ دۆلار بەڵام دواتر بەرزبووەوە.

هاوکات، نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم جۆرەیە، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٩٣ هەزار دینارە نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٦٨ هەزار دینارە بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

نرخی زێر لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٩٣ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٧٦ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٠٣ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٦٨ هەزار دینارە

نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٥٧٦ هەزار دینارە.













گەلەری