عێراق لە دۆسیەیی کۆچبەراندا ؟
PM:09:39:15/01/2025
1180 جار خوێندراوەتەوە
ئاوات جەمال ساڵح
+
-
لێرە و لەوێ، و ناوەندەکان دەچی و دەبینی،
هەمووی باسی سەردانەکەی سودانی دەکەن بۆ بەریتانیا، بە تایبەت پرسی دیپۆرتکردنەوەی
پەنابەرانی عێراقی، سەرسامییەکی زۆر دروست بووە، سودانی لە بەرامبەر چی پاراستن و
ئارامییەک، واژۆی بۆ گەڕاندنەوەی پەنابەران کردووە، ئەگەر مەرام نەبێت.!
سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمە شیاع
سودانی، رۆژی سێشەممە ١٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، سەردانی بەریتانیای کرد و لەگەڵ سەرۆک
وەزیران و پادشای بەریتانیا کۆبوەوە، لە ئەنجامی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی
بەریتانیا چەند ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد، هەردوولا قسەیان لەسەر پرسی پەنابەرانی عێراقیش
کردووە.
ئەوە دەخەمەوە یاد، ساڵی ڕابردوو ڕێککەوتنێک
کرا، لە نێوان هەردوو وەزیرانی ناوخۆی بەریتانیا و عێراق بۆ ڕێگریکردن لە باندە
قاچاخچییەکان و ئەوانەی کە بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن، ئەوەی جیاوازە لەم کۆبوونەوەیە
سودانی، ڕەزامەندی و ئامادەیی دەربڕیوە بۆ وەرگرتنەوەی پەنابەرانی عێراقی لەو وڵاتە،
پرسیارەکە ئەوەیە، ئایە ڕەوشی ئەمنی و ئاسایشی عێراق ئەوەندە ئارامە؟! ئایە یاسا و
دادگا سەروەرە؟!، ئازادی ڕادەربڕین و دەستەبەری کار هەیە؟!، یان بە پێچەوانەوە میلیشیاکان
حوکم دەکەن و چارەنووسێکی نادیار بۆ پەنابەرەکان پیلان رێژی بۆ کراوە.
دەبێت ئەوە ڕوون بێت، ئامانجی سودانی لەو کارەی ئەوەیە؛
یەکەم: ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەڕلەمان لە
عێراق بەڕێوەدەچێ، محەمەد شیاع سودانی، لیستی هەڵبژاردنی هەیە و خۆی دووبارە کاندید
دەکات، دەیەوێت بە ئەمریکا و ئەوروپا و بەریتانیا بڵێت، کە من کەسێکی سەرکەوتووم،
وە توانیومە ئاسایش و ئابووری و سەقامگیری بەرەو پێش بەرم، وە هەموو کەس دەتوانێت
بگەڕێتەوە بۆ عێراق و بژی تاوەکو بەریتانیا و وڵاتانی تر پشتگیری بکەن.
دووەم: بە مەبەستی ڕاکێشانی وەبەرهێنەران
و کۆمپانیاکانی بەریتانیا، تاوەکو پێیان بڵێت عێراق، زۆر ئارام و سەقامگیرە دەوڵەت
و دامەزراوەی هەیە.
سێیەم: ژمارەیەکی زۆر لەو عێراقییانەی
ئێستا لە بەریتانیان، خەڵکانی چالاکن و ئۆپۆزسیۆنن و دژ بە دەسەڵات و سیستمی حوکمڕانی
ئێستای عێراقن، بۆیە حکومەت لە کاتی گەڕانەوەیان زۆر بەئاسانی لە فڕۆکەخانەکان دەستگیریان
دەکات و دۆسیەیان بۆ دەکاتەوە، دواتر دادگاییان دەکات.
چوارەم: ژمارەیەکی زۆر لەو پەنابەرانەی
لە بەریتانیا دەژین، گەندەڵ و دزی و نادادی حکومڕانانی عێراق ئاشکرا دەکەن و ڕووی ڕاستەقینەیان
هەڵ دەماڵن، وە لە کاتی سەردان کردنیان بۆ بەریتانیا ڕێگریان لێ دەکەن و هێلکە
بارانیان دەکەن، وەک ئەو کارەی کە بەرامبەر سودانی کرا لە سەردانەکەی، وە پێشتریش
بەرامبەر نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی کراوە، کە ئامانجەکە ئەوەیە بە کاربەدەستانی
بەریتانیا بڵێن، لەگەڵیان کۆنەبنەوە و پێشوازییان لێ نەکەن.
بۆیە، لەمەوە دەبێت بزانرێت سودانی بۆچی
وادەکات!، ڕەزامەندی و ئامانجی سودانی لەم کارەی، تەنیا خۆڵ کردنە چاوی بەریتانیایە،
لە کاتێکدا زۆرێک لە عێراقییەکان دەڵێ، حکومەتەکەیان زۆر لاواز بووە لە رێککەوتنانەدا،
بەڵام چی چاوڕی دەکەیت لە حکومی حەشدی شەعبی و میلیشیاکان لە عێراق، و حکومەی دوو
بنەماڵە لە هەرێمی کوردستان، جگە لە شکست!