سەردێڕ:

بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە بەشێک لە دانیشتوانی هەولێر و سلێمانی گردبوونەوە

PM:11:14:21/09/2022

4848 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە دانیشتوانی هەولێر گردبوونەتەوە و ناڕەزایەتی خۆیان لە نەبوونی خزمەتگوزارییەکان دەربڕیوە و داوای قیرتاوکردنی شەقامی ناوچەکەیان دەکەن، لەلایەکی دیکەشەوە، بەشێک لە دانیشتوانی گەڕەکی باوەمەرەدەی سلێمانی گردبوونەتەوە و دەڵێن چەندین رۆژە ئاویان پێ نەدراوە.


هاوڵاتیانی گەڕەکی بەهاری نوێ لە ناحیەی بەحرکەی هەولێر رایانگەیاند، تەنها داواکارییان ئەوەیە کە تەنها شەقامە سەرەکییەکە قیرتاو بکەن تەنانەت دەستبەرداری قیرتاوکردنی گەڕەکەکان بوون بەڵام ئەوەشیان بۆ ناکەن.

باسیان لەوەشکردووە، سەرەڕای ئەوەی پارێزگار بەڵێنی پێداون بەڵام ئەو شەقامەی دەیانەوێت قیرتاو بکرێت لە کیلۆمەترێک تێپەڕ ناکات کە حکومەت بۆیان قیرتاو ناکات و تەپوتۆزێکی زۆر دەچێتە ناو ماڵەکانیانەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە، بەشێک لە دانیشتوانی گەڕەکی باوەمەردەی سلێمانی گردبوونەتەوە و ناڕەزایەتی خۆیان لە نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان دەردەبڕن و دەڵێن چەندین رۆژە ئاو لە گەڕەکەکەیان دابەشنەکراوە سەڕەڕای ئەوەی زیاتر لە دوو هەزار خێزانن و گەڕەکەکەیان تا ئێستا قیرتاو نەکراوە.

هاوڵاتیانی گەڕەکەی باوەمەردە باس لەوەش دەکەن کە داوای دابینکردنی تۆڕی ئاو دەکەن بۆ گەڕەکەکەیان و دەشڵێن، "نەبوونی ئاو بارگرانییەکی زۆری لەسەر دروستکردوون و چەند داواکارییەکی دیکەیان هەیە کە خۆی لە قیرتاوکردنی شەقامەکە و دابینکردنی هێڵی پاس دەبینێتەوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ١٥ رۆژە ئاو لە گەڕەکەکەیان دابەشنەکراوە و دانیشتوانی گەڕەکەکە ناچارن ئاو بە تەنکەر بکڕن.













گەلەری